کاتی هاتنی مووچە راگەیەندرا
سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاوی كردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانە لیستی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بۆ بنێردرێت، كە خانەنشین كراون، بۆیە مووچەی مووچەخۆران نانێردرێت تاوەكو ئەو كاتەی لیستی خانەنشینان دەگاتە بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە چاوەڕوان دەكرێت لە ئاییندەیەكی نزیكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستەكانی مووچە و ئەو كەسانەی كە خانەنشین دەكرێن، ڕەوانەی بەغدا بكات، پاشان وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دەنێرێت.
سەرچاوەكە ئاشكرای كردووە، “لە دوورترین حاڵەتدا تا ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥، مووچە دەنێردرێت