محەمەد شیاع سودانى : سەرۆکوەزیرانی عێراق لەچاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە
مووچەى مانگەکانى داهاتووى هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى رێکوپێک رەوانە دەکەن و هیوادارە تێبینییەکانى وەزارەتى دارایی فیدراڵ لەلایەن هەرێمەوە لەبەرچاو بگیرێن.
باسی لەوەشکردووە، بە گیانی هاوبەشی و رۆحی هاریکاری، توانیویانە چەندین خاڵى ناکۆک لەگەڵ هەرێمى کوردستان تێپەڕێنن و جەختیشی کردووەتەوە، ئەوەى پەیوەندارە بە پرسی مووچەوە کێشەى تەکنیکییە، نەک هەڵوێستێکى سیاسیی بەغدا.
سەبارەت بە هەمواری یاسای بودجەش وتی: "دواى ئەو هەموارە، هیواخوازین لەماوەیەکی نزیکدا هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێبکاتەوە."