شاخەوان عەبدولڵا داوا لە تەیف سامی کرد موچە بنێرێت




شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ تەیف سامی: بیانوو مەهێنەرەوە و مووچە ڕەوانە بكەن


جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە نووسراوێك داوا لە وەزیری دارایی عێراق دەكات، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی دوو ڕەوانە بكات و داواشی لێ دەكات بۆ ناردنی مووچە بیانوو نەهێنێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی 3ی 2025، شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقی كردووە، داوای كردووە بیانوو نەهێنێتەوە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بەڵكو بەبێ‌ كێشە مووچەی فەرمانبەران رەوانە بكات.




هەر لەو نووسراوەدا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەوەی بە تەیف سامی گوتووە كە ناردنی ژمارەی هەژمارەكانی فەرمانبەران كارێكی نایاساییە و نابێت هەرێم بینێرێت.

پێشتریش بەرپرسان رایانگەیاندووە تێبینییەكانی تەیف سامی سیاسین نەك یاسایی، بۆیە بیانوو بە لیستی مووچە دەگرێت و دەیەوێت سزای هاووڵاتییانی كورد بدات و مووچە نەنێرێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال