وردبینی تەواو تەنیا بڕیاری ناردنی موچە ماوە

شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: "لە وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ زانیاریمان وەرگرتووە، هەموو ڕێکارەکانی وردبینكردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی کوردستان تەواو بوون و تەنیا ماوەتەوە بڕیاری ناردنی پارەکە بدرێت".

دەشڵێت، "ئێستا هیچ کێشەیەک لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵیدا نییە، تەنیا ئەوە نەبێت، کە گرفتی ڕەسیدی پارە هەیه و ئەویش بە ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیران دەکرێت و داوا لە بانکی ناوەندی دەکرێت، تا تەمویلی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت". 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال