نامەی هۆشداری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سودانی

بەیەک ئیمەیڵ کۆتا هۆشداری بە عێراق درا

به‌گوێره‌ى نامه‌یه‌كى نهێنى‌ و تایبه‌ت كه‌ ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ى ئیمه‌یڵه‌وه‌ ئاراسته‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى كردوه‌

هه‌ڕه‌شه‌ى قورس له‌حكومه‌ته‌كه‌ى سودانى ده‌كات‌و هۆشداریده‌دات، ئه‌گه‌ربێت‌و یاساى حه‌شدى شه‌عبى تێپه‌ڕێت، ئه‌وا سزاى قورسى ئابوریى‌و سزاى تایبه‌ت‌و قورس بۆسه‌ر كه‌رتى نه‌وت به‌ڕێوه‌یه‌و ئه‌مریكاش كۆتایی به‌هه‌موو هاوكارییه‌كى عێراق ده‌هێنێت

ئاژانسى سۆمه‌ریه‌ نیوز ئەوەی ئاشکرا کردووە کە؛ ڕۆبیۆ ڕاشكاوانه‌ به‌سودانى وتوه‌، "ڕەشنوسی یاسای حه‌شدى شه‌عبى لەگەڵ سیاسەتی ئەمریکا ناتەبایە، ئه‌گه‌ر گوێ به‌م نیگه‌رانیه‌ نه‌ده‌ن، ئێمه‌ وه‌ك ئەمریکا ناچارین پێداچونەوەیەک ئەنجامده‌ده‌ین‌و دواجاریش سزاى زۆر قورس چاوه‌ڕێتان ده‌كات كه‌ سه‌ره‌كیترینیان سزاى ئابورییه‌"

أحدث أقدم

نموذج الاتصال