بەربەستی ناردنی موچەی هەرێم لادەچێت

هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی 6 و7 یەکلایی دەکرێتەوە

بەربەستی بەردەم ناردنی موچەی هەرێم لادەچێت

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند لەگەل هەرێم ڕێککەوتوون لە کۆی 130 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە 80 هەزاری وەردەگرن و 50 هەزاری بۆ ناوخۆی کوردستان بەکاردەهێنرێت

ڕایگەیاند لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوو بڕی 80 هەزار بەرمیل نەوتەکە لە هەرێم وەردەگرن و هەناردە دەکرێت.

هەر ئەمڕۆش شاندێکی تەکنیکی دارایی هەرێم گەیشتەوە بەغدا بۆ تەواوکردنی کاری ئەو لێژنەی بۆ داهاتی ناوخۆی هەرێم پێک هێنراوە بە فەرمانی سودانی هەفتەی داهاتوو دەبێت تەواو بێت بۆ ئەوەی بڕیار لە ناردنی موچە بۆ هەرێم بدەن


أحدث أقدم

نموذج الاتصال