ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و بەپێی زانیارییەکان، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان دەبێت. لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی تیشک دەخرێتە سەر شایستە داراییەکانی سێ مانگی کۆتایی ساڵ و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغداد.
بڕیارە لەم کۆبوونەوەیەدا، فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 (تشرینی یەکەم) دەربچێت، ئەمەش دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم تەواوی پابەندییە داراییەکانی خۆی بۆ ئەو مانگە جێبەجێ کردووە، کە ڕادەستکردنی نەوت، ناردنی 120 ملیار دینارە وەک داهاتی نانەوتی و پێشکەشکردنی تەرازووی پێداچوونەوە.
سەبارەت بە مووچەکانی مانگی 11 و 12، حکومەتی هەرێم کار لەسەر دۆزینەوەی میکانیزمێک بکرێت بۆ ڕێگری لە فەوتانیان.
