فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نه‌كرێت، هه‌فته‌ی داهاتو به‌غدا موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌نێرێت.
فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له لێدوانێكدا ڕایگەیاند ئەگەر کێشەی دیکە بۆ ئێمە دروستنەکەن، لە هەفتەی داهاتودا موچەی مانگی 10 بۆ هەرێم دەنێردرێ.''
فارس عیسا، كه هاوكات ئه‌ندامی ئه‌و وه‌فده‌ی پارتییه كه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان له به‌غدایه، سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌كانی وه‌فده‌كه‌یان وتی''کۆبونەوەکان بە باشی بەڕێوەچون و بەبێ جیاوازی سەردانی سەرجەم لایەنەکانمان کردوە، چی سوننە، چی شیعە و چی کەسایەتییە دیارەکانی گۆڕەپانی سیاسی."
