هۆکاری ئەو زلەیە ئاشکرابوو لە پارێزگاری ئازەربایجان درا لەپێش چاوی کامێرا و ئامادەبوان


 

بەپێی میدیای فەرمیی ئێران، ئەو کەسەی هێرش دەکاتەسەر پارێزگاری تەورێز، عەقیدێکی سوپای پاسدارانە و لە سوپای عاشوورای تەورێزە، لەبارەی هۆکاری هێرشکردنەکەش لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمیی ئێران، زەینولعابدەین خوڕەم وتی، "ئەو کەسە دەستگیرکراوە و گوتوویەتی بەهۆی ئەوەی ئەو زلـلەیەم لە پارێزگار داوە چونکە پیاوێک ڤاکسینی کۆرۆنای لە خێزانەکەم داوە".

ماوەیەکە پرسی لێدانی ڤاکسین لەلایەن پیاو بۆ ژن و ژن بۆ پیاو بووەتە مژارێکی گەرم و تووندڕەوەکانی ئێران دەڵێن نابێت رەگەزی بەرامبەر ڤاکسین بۆ رەگەزی بەرامبەر لێبدات. ئەوە لەکاتێکدایە ئێران زۆرترین گیانلەدەستدانی بەهۆی کۆرۆنا هەیە و خەڵکی ئەو وڵاتە ناڕازین لە نەبوونی ڤاکسین لە وڵاتەکەیان.  

زەینولعابدەین خوڕەم پارێزگاری نوێی تەورێز لە بەرپرسانی باڵای سوپای پاسداران بووە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، خوڕەم لە دایکبووی ساڵی 1966 لە شاری سایین قەڵا لە رۆژهەڵاتی کوردستانە و یەک لە فەرماندەکانی لایەنی ئەمنیی سوپای پاسدارانی ئێران لە پارێزگاکانی رۆژئاوای ئەو وڵاتە بووە. ماوەی چەند ساڵ لە پارێزگاکانی تەورێز و ورمێ لەلایەن سوپای پاسدارانەوە چەندین پۆستی بەڕێوبەرایەتیی ئەمنی و ئابووریی پێسپێردراوە.  

أحدث أقدم

نموذج الاتصال