کەنالی ئێن ئارتـی شەهیدانی كیمیاباران بە سەگ دەشوپهێنن



بەرپرسێكی كۆمەڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە ڕای دەگەیەنێت، سبەی سكاڵای یاسایی لەسەر كەناڵی nrt  و و دكتۆرێك تۆمار دەكەین بەهۆی بێڕێزیكردن و شوپهاندنی شەهیدانی هەڵەبجە بە سەگ.

لە بەرنامەیەكی كەناڵی nrt یەكێك لە میوانەكان لەبارەی كوشتنی چەند سەگێك لە سنووری ڕاپەڕین، بێڕێزیی بە شەهیدانی هەڵەبجە كرد و كوشتنی ژمارەیەكی زۆر سەگ، هاوشێوەی ڕۆژی كیمیارانكردنی هەڵەبجە وێنا كرد، ئەمەیش ناڕەزایەتیی لێ كەوتەوە.

ە ناوبردنی سەگ، شوبهاندنی بە تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە و شەهیدان، زۆر ناڕەحەتی كردین.
ئەمڕۆ شەموو 23ـی تشرینی یەكەم، لوقمان هەورامی سەرۆكی كۆمەڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە، ڕاگەیاند، لە كەناڵی nrt و بە دیاریكراوی لەلایەن كەسێك بەناوی دكتۆر لاڤین عەبدولوەهاب لە ناوبردنی سەگ، شوبهاندنی بە تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە و شەهیدان، زۆر ناڕەحەتی كردین.

زیاتر گوتی، ئێمە وەك كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، سبەی بەرانبەر بەم بێڕێزییە سكاڵای یاسایی خۆمان لە دادگای هەڵەبجە تۆمار دەكەین بەرانبەر دكتۆرەكە و كەناڵەكەش، بۆ ئەوەی چیتر كەس نەتوانێ بێڕێزییەكی وا و هەڵەی وا دووبارە بكاتەوە، هیچ كەناڵێكیش دەرفەتی وا دروست نەكاتەوە.

باسی لەوەش كرد، ئەو بێڕێزییە هەستی هەموو كوردێك بریندار دەكات و پێویستە ڕێگری لێ‌ بكرێت و دووبارە نەبێتەوە.

لە كیمابارانكردنی هەڵەبجە لە 16ـی ئاداردا، زیاتر لە پێنج هەزار كورد لە ماوەی چەند خولەكێك گیانیان لە دەست دا، ئەوەیش یەكێكە لەو ئازارانەی كورد هەرگیز لە بیری ناچێت.

 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال