مەلا بەختیار هەڕەشە دەکات و دەگەڕێتەوە کوردستان

لەبارەی ژەهرخواردکردنی مەلا بەختیارەوە چەند زانیارییەک ئاشکرا دەکرێت
لە راگەیەندراوەکەدا بەناوی کەسێکی نزیک لە مەلا بەختیارەوە هاتووە: "لەدوو نەخۆشخانەی هەرە پێشكەوتووی ئوردن (الخالدیە)و بەرلین (ڤیڤانتێست) پشكنینی وردو هەرە زانستی بۆ كراوە. هەردوو نەخۆشخانەكە سەرەنجامی پشكنینی تایبەتی پۆلیس بۆ ئەم تاوانانە، بە بەڵگەی زانستی سەلمێنراو، دەركەوتووە كە بەڕێز مەلا بەختیار بەژاری (جێوە) دەردەدار كراوە. لە گەڕانەوەدا، دوای دوو هەفتە، تەواوی بەڵگەكان دەخاتە بەردەم رایگشتی ‌و یەكێتی و حزبە تێكۆشەرەكانی كوردستان ‌و عێراق. هەروەها كونسوڵگەریی ‌و سەفارەتەكان".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "چاوەڕوانی بەپەلەی دەستەبەجێی كۆبوونەوەی بەڕێزان ئەنجومەنی باڵای سیاسی ‌و بەرژەوەندیی یەكێتی ‌و مەكتەبی سیاسی دەكات، سەبارەت بەم تاوانە. دوای ئەوەش، سكاڵا لە دادگای كوردستان دەكات. تەنانەت سكاڵا دەگەیەنێتە دادگای وڵاتێكی رۆژئاواش. هەروەها رێكخراوە مرۆییەكانی جیهانیشی لێ ئاگادار دەكاتەوە".
لە بەشێکی دیکەی ئەو راگەیەندراوەدا هاتووە: "پێش لێكۆڵینەوە، هیچ كەس ‌و لایەك، تۆمەتبار ناكات. بەڵام بەڵگە سەرەتاییەكانی بەردەستی بەڕێزی، كە هەڤاڵان بافڵ تاڵەبانی ‌و د.خەسرەو گوڵ محەمەد ‌و بەرپرسی ئێستای زانیاریی ‌و ژمارەیەك هەرە هاوڕێی نزیكی خۆیی و خانەوادەكەشی، ئاگادار كردووەتەوە، كە ئەم تاوانە دەمێكە ئەنجامدراوە، كاری دوو مانگ‌ و سێ‌ مانگ نییە".
دەقی زانیارییەکان لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە مەلا بەختیار-ەوە:..
وەك پیشەی هەمیشەیی، میدیاكان، نەخۆشی مەلا بەختیار، كراوەتە بابەتی دەنگوباس‌و تۆماری ڤیدیۆیی..
هەندێك لە هەواڵەكان راستن‌ و هەندۆكەیەكیشیان، راست نین. تا ئێستا بەڕەسمی بەڕێز مەلا بەختیار، سەبارەت بەژەهرخواردنەكەی، هیچی نەدركاندووە. بەڕاوێژ لەگەڵ بەڕێزی، ئەم زانیارییانە بەڕەسمی بڵاودەكەینەوە:
یەكەم: لەدوو نەخۆشخانەی هەرە پێشكەوتووی ئوردن (الخالدیە)و بەرلین (ڤیڤانتێست) پشكنینی وردو هەرە زانستی بۆ كراوە. هەردوو نەخۆشخانەكە سەرەنجامی پشكنینی تایبەتی پۆلیس بۆ ئەم تاوانانە، بە بەڵگەی زانستی سەلمێنراو، دەركەوتووە كە بەڕێز مەلا بەختیار بەژاری (جێوە) دەردەدار كراوە.
لە گەڕانەوەدا، دوای دوو هەفتە، تەواوی بەڵگەكان دەخاتە بەردەم رایگشتی ‌و یەكێتی و حزبە تێكۆشەرەكانی كوردستان ‌و عیراق. هەروەها كونسوڵگەریی ‌و سەفارەتەكان.
چاوەڕوانی بەپەلەی دەستەبەجێی كۆبوونەوەی بەڕێزان ئەنجومەنی باڵای سیاسی ‌و بەرژەوەندیی یەكێتی ‌و مەكتەبی سیاسی دەكات، سەبارەت بەم تاوانە. دوای ئەوەش، سكاڵا لە دادگای كوردستان دەكات. تەنانەت سكاڵا دەگەیەنێتە دادگای وڵاتێكی رۆژئاواش. هەروەها رێكخراوە مرۆییەكانی جیهانیشی لێ ئاگادار دەكاتەوە.
دووەم: پێش لێكۆڵینەوە، هیچ كەس ‌و لایەك، تۆمەتبار ناكات. بەڵام بەڵگە سەرەتاییەكانی بەردەستی بەڕێزی، كە هەڤاڵان بافڵ تاڵەبانی ‌و د.خەسرەو گوڵ محەمەد ‌و بەرپرسی ئێستای زانیاریی ‌و ژمارەیەك هەرە هاوڕێی نزیكی خۆیی و خانەوادەكەشی، ئاگادار كردۆتەوە، كە ئەم تاوانە دەمێكە ئەنجامدراوە، كاری دوو مانگ‌ و سێ‌ مانگ نییە.
هەروەك جەختمان كردۆتەوە، دوای گەڕانەوەی بەڕێز مەلا بەختیار‌و دوای كۆبوونەوە رەسمییەكان، رایگشتی ‌و ناوەندە رەسمییەكانی دەرەوەو ناوەوە، بەئاخاوتنی رەسمی ‌و نوسراو، ئاگادار دەكاتەوە.
لەگەڵ رێزماندا

 سەرچاوەیەکی نزیک لە مەلا بەختیار، چەند زانیاریەک لەبارەی ژەهرخواردکردنی دەخاتەڕوو، رایدەگەیەنێت، ئەو کارە هی دوو مانگ و سێ مانگ پێش ئێستا نییە و بافڵ تاڵەبانی و ژمارەیەک کەسی دیکەی ناو یەکێتی و خانەوادەکەی لە بەڵگەکان ئاگادار کراونەتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، مەلال بەختیار لە دادگای کوردستان سکاڵا تۆمار دەکات و سکاڵاش دەگەیەنێتە دادگایەکی رۆژئاوا و رێكخراوە مرۆییەكانی جیهانیشی لێ ئاگادار دەكاتەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال