فەیسبووك ناوی "حەشدی شەعبی" قەدەغە دەكات


 كۆمپانیای فەیسبووك بەكارهێنانی ناوی حەشدی شەعبی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكەی قەدەغە دەكات و ناوەندی راگەیاندنی ئەلكترۆنی عێراقیش بەدواداچوون بۆ بابەتەكە دەكات.

ناوەندی راگەیاندنی ئەلكترۆنی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، سكاڵایەكی زۆریان بەدەست گەیشتووە لەسەر ئەوەی كە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ناو و ئاڵا و لۆگۆی حەشدی شەعبی قەدەغە دەكات لە تۆڕەكەی و لەكاتی دانانی دەسڕدرێتەوە.
رونیشكراوەتەوە، بەدواداچوونیان بۆ بابەتەكە كردووە و حەشدی شەعبی لەناو لیستی رێكخراو و لایەنە قەدەغە كراوەكانی فەیسبووكدا نییە و تەنها چەند ئەندامێكی ناویان لەو لیستەدا هەیە، ئەوەش بەپێی ئەو نامە فەرمیەی لەلایەن یەكێك لە بەرپرسانی تۆڕەكەوە ئاڕاستەیان كراوە.
لای خۆیەوە موئمل شەكیر ئەندامی تیمی راگەیاندنی ئەلكترۆنی عێراقی باسی لەوە كردووە، سەرەڕای ئەوەی ناوی حەشدی شەعبی لە لیستی رێكخراوە تیرۆرستیەكانی فەیسبووكدا نییە، بەڵام زیرەكی دەستكردی تۆڕەكە پێچەوانەی لێدوانە فەرمیەكانی بەرپرسانی كۆمپانیاكە كار دەكات.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لای خۆشیانەوە دروشمێكی حەشدیان بڵاوكردووەتەوە بەڵام سڕدراوە و دوای ئەوەی تانەیان لە بڕیارەكە داوە قبوڵ كراوە و پۆستەكە دانراوەتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستاش زیرەكی دەستكردی كۆمپانیاكە بە پێچەوانەوە كار دەكات و داوایان لێكردوون چاو بەو بابەتەدا بخشێننەوە، بەردەوام دەبن لەسەر ئەو بابەتە تاوەكو ئالیەتی كاركردن دەگۆڕدرێت و دواتریش رای گشتی ئاگادار دەكەنەوە.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال