سەرەدانی شێخ سیهاد بارزانی بۆ سنوری ئاکرێ



(سەرەدانی بەرێز (شێخ سیهاد بارزانی)

بۆ سنوری ئاکرێ/ناحیەی بجیل چیایی سەری سادا کۆبونەوەی لەگەڵ فەرماندە سەربازی و ئەمنیەکان بۆ زیاتر پاراستنی ئەو دەڤەرە لە هەر هێرشێکی دوژمندا

لە ماوەی ڕابردوودا پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بە شێوازی ترسنۆکانە و نامەردانە بۆمب و مین بە ئۆتومبیلەکانی پێشمەرگەی کوردستانیان تەقاندۆتەوە ئەو پێشمەرگەی بەرگری لەخاکی پیرۆزی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی کوردستان بە ئارامی و دوور لە ترس و شەڕدا بژین ژیانێکی خۆش بەرێکەن پەکەکە وەک پیشەی هەمیشەیی و مێژوویان بە ایعازی دوژمنانی کورد و گروپە میلیشیا دۆڕاوەکانی پردێ و سحێلا و مەحمودیە نامەردانە و پەلاماری هێزی نیشتیمانی کوردستان و باوەڕپێکراوی جیهان ئەدەن شەهیدیان دەکەن،دوژمنە سەرەختەکانی کورد پەکەکە و هەموو لقەکانی لە مێژە کڕدراون و بەکاریان دەهێنن بونەتە تۆپی ژێر قاچیان ئاراستەی هەر لایەک بیانوێ دەیکەن،بەڵام پێشمەرگەی کوردستان لەهیچ لایەنێک قەبوڵ ناکات بەناوی کوردایەتی ساختەوە پەلاماری هەرێمی ئازادکراوی کوردستان بدات بەتوندی وەڵامیان ئەداتەوە 

باا سەرکردە هەڵهاتوەکانی پەکەکە و ڕێویەکانی ئەشەوتی قەندیل باش ئەوە بزانن باشوری کوردستان لەمێژە ئازادکراوە و هێلی سورەدەستدرێژی کردنە سەری ،خەباتی درۆینەی ئێوە زیاتر لە 40ساڵە ببەنە ناو خاکی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان ئەوێ داگیرکراوە و ئازادی کەن 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال