چیرۆكه‌كه له پردێیه.
هونه‌ر ئه‌حمه‌د.
هه‌ر به تێپه‌ر بوونم له بازگه‌ى پردێ بینیم پیاوێك له‌سه‌ر لێوارى شه‌قامه‌كه وه‌ستاوه كۆڵه پشتیه‌كی به ده‌سته‌وه‌یه جلێكی سه‌ربازى له به‌ردایه و دیاره كه پێشمه‌رگه‌یه, ئۆتۆمبیله‌كه‌م راگرت و ده‌رگاكه‌م بۆ كرده‌وه خۆى نه‌وى كرد و پرسی بۆ كوێ گوتم بۆ هه‌ولێر ئێ باشه به‌س خۆ ئۆتۆمبیلی كرێ نیه, نا نا مامه‌گیان سه‌ركه‌وه زۆر سوپاس یاره‌بى خواى گه‌وره ده‌ستی به باڵاته‌وه بێت, دوو كاتژمێره لێره‌م ئه‌وه‌نده ده‌ستم راگرت و كه‌س نه‌وه‌ستا ئیتر بێزار بووم.
لێم پرسی پێشمه‌رگه‌ى؟
به‌ڵێ له لیواى دوو.
ئه‌ى بۆ كوێ ده‌چیت؟
ده‌چمه كۆیه له نزیك قوشته‌په رایگره له‌وێ چاوه‌رێ ده‌كه‌م تا خواى گه‌وره ره‌حم ده‌خاته دڵی شۆفێرێكی بارهه‌ڵگره و له‌گه‌ڵیدا ده‌چمه‌وه كۆیه بۆ نێو ماڵ و منداڵم.
ئه‌ى بۆ ناچیته گه‌راج؟
سوێند به‌خوا هه‌زار دینارم له گیرفاندا نیه به‌چی بچمه‌وه گه‌راج.
ته‌مه‌نت چه‌نده؟
من ته‌مه‌نم 54 ساڵه خاوه‌نی 8 سه‌ر خێزانم.
ئه‌ى هیچ منداڵێكت نیه هاوكاریت بكات؟
نا به‌خوا برا منداڵه‌كانم هه‌مووی كچن ئێستا كه به‌م بێ پاره‌ییه ده‌چمه‌وه نازانم چیان پێ بڵێم.
ئه‌ى ئێستا كه ده‌چیته‌وه له كۆیه ئیشی چی ده‌كه‌یت؟
من ده‌مویست زیاتر له دۆخ و گوزه‌رانی ژیانی تێبگه‌م به‌ڵام هه‌موو پرسیارێكم خوێكردنه زامێك بوو.
برا با بۆت باس بكه‌م من كه ده‌گه‌رێمه‌وه كۆیه له‌وێ قوت‌و كۆده‌كه‌مه‌وه و ده‌یفرۆشم كیلۆى به 300 دینار, دكتۆر پێى وتووم نابێت له 8 كیلۆ زیاتر هه‌ڵبگرم چونكه ده‌ستی راستم پلاتینی تێدایه و سینگیشم نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كراوه.
نه‌خۆشیت هه‌یه؟
نا من 12 ساڵه عه‌ده‌د دۆشكه‌م له شه‌رى پردێ هاوه‌نێك كه‌وته سه‌ر بۆنیدى مێكزه‌مینه‌كه‌مان له‌وێ به‌شێوه‌یه‌ك بریندار بووم كه ریخۆڵه‌م كه‌وته سه‌ر زه‌وى, حه‌مه‌رێگر هاته سه‌ر سه‌رم و هه‌ڵی گرتم ووتی با ته‌رمه‌كه‌ى نه‌كه‌وێته ده‌ستی دوژمن خواى گه‌وره رۆژى ته‌واو نه‌كردم و رزگار بوو, له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانم ئیشی قورس بكه‌م.
گفتوگۆى من و ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه زۆر له‌و چه‌ن دێره زیاتر بوو, به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌سه بۆئه‌وه‌ى بزانرێت پێشمه‌رگه له چی دۆخێكدایه, له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ش داعش سه‌نگه‌ره‌كانیان ده‌كاته ئامانج منداڵه‌كانیان كه له ژیانی كوللە مه‌رگیدا ده‌ژین له نازى باوكیش بێبه‌ش ده‌كرێن.
به‌ر پرسانی ئه‌م ووڵاته كه‌ى بیرێك له‌و دۆخه ده‌كه‌نه‌وه ؟
ئه‌وان سینگى خۆیان كردوه به قه‌ڵغان له پێشناو ئه‌م نیشتیمانه به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه سودى لێ ده‌بینێت ئێوه و نه‌وه‌كانتانن.
بۆچی پارچه‌یه‌ك زه‌وه‌ى به پێشمه‌رگه ره‌وا نابینرێت به‌ڵام له ناوجه‌رگه‌ى هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك خۆتان و كوره‌كانتان به سه‌دان دۆنم زه‌وى به‌ناوى وه‌به‌رهێنانه‌وه ده‌كه‌م به شوقه و ئاپارتمان.
بۆچی بۆ بۆلیڤارد و لالاڤ و قه‌یوان گوندى ئه‌ڵمانی و ئنگلیزى و ئیسپانی و ده‌یان پرۆژه‌ى دیكه زه‌وى ئاماده‌یه ئه‌ى پێشمه‌رگه؟
خۆ ئه‌گه‌ر ئەو نموونەیە و ده‌یان و سه‌دان پێشمەرگەی دیكه‌ى نه‌بوایه ئێستا ئێوه له كوێ ده‌بون؟
ئایه بیرتان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه ئینتیمایی نه‌ته‌وه‌یی نه‌مێنێت چی رووده‌دات؟
هه‌موو ئه‌وه‌ى بونیادى ده‌نێن له شه‌و رۆژێكدا ده‌روخێت, سوێند به‌خوا ده‌روخێت.