مەسرور بارزانی: هیچ گوشارێک لە کۆچبەران نەکراوە تاوەکو هەرێمی کوردستان جێبهێڵن


 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی بەشداری لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە دهۆک لەبارەی کۆچبەرانی کورد لەسەر سنووری پۆڵەندا - بێلاڕووس رایگەیاند، لەلایەن چەند لایەنێکەوە هەڵخەڵەتێندراون و "گوشار لە هیچ کەسێک نەکراوە تاوەکو هەرێمی کوردستان جێبهێڵێت". 
 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، مەسرور بارزانی رایگەیاند، بەشێکی ئەوانەی کە رۆیشتوون، هەزاران دۆلاریان داوەتە نووسینگەکانی گەشتیاری و کەسانی دیکە، "ئەگەر ئەوان هەزاران دۆلار بدەنە نووسینگەکانی گەشتیاری، دڵنیام کە ئەگەر بەیەکەوە کاریان بکردایە، بەوپارەیە کاری خۆیان دەبوو."

أحدث أقدم

نموذج الاتصال