بە گوژمەی زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار پڕۆژەیەکی ستراتیژی ئاوەڕۆ لە هەولێر دروست دەکرێت و لە سەرەتایی ساڵی نوێ کاری تیادا دەکرێت
پڕۆژەکە بریتیە لە پاڵاوتن و چارەسەرکردنی ئاوی قورسی هەولێر کە بە 8 قۆناخ جێبەجێبکرێت و تەنیا خەرجی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە 300 ملیۆن دۆلارە .
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لافاوێکی گەورە شاری هەولێری گرتەوە و زیانێکی زۆری ماددی لێ کەوتەوە، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی شاری هەولێر هۆکاری ئەم لافاوەی بۆ تێکدانی بەشێك لە رێڕەوە سرووشتییەکان و دەستکاریکردنیان گەڕاندەوە
جێی ئاماژەیە ئەو پڕۆژەیە جیایە لەوەی، کە ئەمڕۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەكی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ شاوێس لەسەر ڕێگەی هەولێر-پیرمام خەرجكرد کە کاریگەریەکی زۆر لەسەر سێکتەری ئاوی ناوچەکە دەبێت