هێزی کۆماندۆی شێخ جەعفەر چونە پاڵ بافڵ تاڵەبانی


 

هێزەکانی کۆماندۆ بەتەواوی چوونەپاڵ بافڵ تاڵەبانی و لەکۆنتڕۆڵی شێخ جەعفەر دەرچوون

بەپێی زانیاری و بەدواداچوونەکانی "زەنگ" هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کە پێشتر وەک هێزی تایبەتی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی هەژماردەکران ، ماوەی چەند هەفتەیەکە بەتەواوی کەوتوونەتە ژێر دەستی بافڵ تاڵەبانی و ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ بەبێ گەڕانەوە بۆ شێخ جەعفەر و نۆزانی کوڕی کە سەرپەرشتی کاروبارەکانی هێزەکەی کردووە لەڕابردوودا ، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئەنجامداوە و مەلەفی هێزەکانی کۆماندۆی بەتەواوی تەسلیمی بافڵ تاڵەبانی کردووە ، ئاکام عومەر بەئاشکرا ڕاشیگەیاندووە : بۆ هەر جوڵە و کارێکی پەیوەست بەهێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ، فەرمان تەنها لەبافڵ تاڵەبانی وەردەگرێت ..

ئەو هەڵوێست و ڕێککەوتنەی ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئەنجامی داوە ، بووەتە جێگەی نیگەرانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و هەر ئەوەش وایکرد لەچەند شەوی ڕابردوودا دەمەقاڵێی توند و پێکدادانی چەکداری لەنێوان ئاکام عومەر و نۆزانی شێخ جەعفەر ڕووبدات و لەئەنجامدا پاسەوانێکی شێخ جەعفەر کوژراو ۳ پاسەوانی تریشی بریندار بوون ..

بەپێی زانیارییەکان بافڵ تاڵەبانی لەبەرنامەیدایە قۆناغ بە قۆناغ تەواوی هێزەچەکدارەکانی یەکێتی بخاتەژێر ڕکێفی خۆیەوە و ئەو هێزانە لەژێردەستی سەرکردەکانی حیزبەکەی دەربهێنێت و سەرجەمیان لەچوارچێوەی فەرماندەیی هێزەکانی ۷۰ کۆبکاتەوە و کۆتایی بەو دابەشبوونە عەسکەرییەی ناو حیزبەکەی بهێنێت ، بۆ ئەو مەبەستەش پشتیوانی ئەمەریکا و ئێران و عێراق و سەرجەم هێزە هەرێمییە کاریگەرەکانی دیکەی ناوچەکەی بەدەستهێناوە و پشتیوانی دەکەن ..

أحدث أقدم

نموذج الاتصال