شاندێکی پارتی گەیشتە دەباشان
کەمێک پێش ئێستا شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە دەباشان و لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی کۆدەبنەوە.
بەپێی زانیارییەكان شاندەكەی پارتی بریتین هەریەك لە فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی و لە جەعفەر ئێمینكی، عارف تەیفوور، ڕێبوار یەڵدا، خەسرەو گۆران و عەلی حوسێن پێك هاتووە.
چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا، گفتوگۆ لەبارەی پرسی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق و یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان بكرێت.