ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی حكومیی سوریا لە لێدوانێكدا كە بە سوودوەرگرتن لە سەرچاوەیەكی سەربازیی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە كە به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئیسرائیل له قووڵایی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستی ڕۆژئاوای شاری لازقییهوە لە ئاسمانەوە بۆردومانی كۆنتێنهره بازرگانییه‌كانی به‌نده‌ری ئەو شارەیان كردووە
بەپێی سەرچاوە سەربازییەكە بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل بووەتە هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره له لەو بەندەرە و زیانێكی زۆری ماددی بەدوای خۆیدا هێناوە. هەروەها تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش لە شوێنی بۆردومانەكە ئامادەن و سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرهكەن كه به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه كەوتووەتەوە.
ئاژانسی فەرمیی سانا ئاماژەی بەوە كردووە، كە به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی نه‌دا و ژماره‌یه‌ك لە كۆگاو دوكانی بازرگانی و مۆڵ و چه‌ند خانوویه‌كی هاووڵاتیانی سڤیل نزیك لە به‌نده‌ری لازقیه دووچاری زیانی زۆر بوونە.
جێی وەبیر هێنانەوەیە ڕۆژی بە ر لە دووهەفتە هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیل هێرشێكی دیكەی مووشه‌كیان كردبووە بسه‌ر به‌نده‌ری لازقیه و هەر لە و هێرشەدا بە پێی هەواڵەكان جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانی گیانی لێ نەكەوتبووەوە.
بەشەکان
جیهان