نوری مالیكی سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا، داوای هەڵدانەوەی "لاپەڕەیەكی نوێ‌" لە سەرۆك بارزانی دەکات!


 نوری مالیكی سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا، داوای هەڵدانەوەی "لاپەڕەیەكی نوێ‌" لە سەرۆك بارزانی دەکات!


بەپێی زانیاریەکان لەدواین سەردانی بۆ هەولێر، نوری مالیكی داوای هەڵدانەوەی "پەڕەیەكی نوێ"ـی لە سەرۆك بارزانی كردووە، بەتایبەتی لەسەر پرسی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغداد!، هەر بەپێی زانیارییەكان نوری مالیكی بە بارزانی گوتووە "ئەگەر پشتگیری بكەن بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆك وەزیران، لاپەڕەیەكی نوێ‌ لەنێوان هەولێر و بەغدا هەڵدەداتەیوەو تەواوی كێشەكان چارەسەر دەكات"!!


زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، مالیكی جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە ئەگەر لایەنە كوردییەكان بەتایبەتی پارتی دیموكراتی کوردستان پشتگیری بكەن بۆ بوون بەسەرۆك وەزیران، ئەوا ئامادەیە تەواوی داواكارییەكانیان جێبەجێبكات !

أحدث أقدم

نموذج الاتصال