زوو بریار هاته‌دان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گۆران ، ده‌توانیت گۆرانكارى بكات و هیزیكى دلخوازى جه‌ماوه‌رى كوردستان ده‌بیت ، زۆركه‌س بوونه قوربانى له سه‌ر دروشمه‌كانى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هه‌لیگرتبوو . دواى به‌شدارى گۆران له حوكمه‌ت .
پیكهینانى هیزیكى نوئ به‌ناوى هاوپه‌یمانى كوردستانى ، به كۆمه‌لیك دروشمى بریقه داره‌وه هاته مه‌یدان ، ئه‌وجاره‌ش خه‌لكیكى زۆر و زوو باوه‌ریان پی هینا ، به‌لام هه‌ر زوو ده‌ركه‌وت ئامانج له دروستكردنى مه‌رامى شخصی و تاكتیكى سیاسی بوو .
دواى ئه‌م دوو رووداوه ، مردنى نه‌وشیروان مسته‌فا ، كه‌سیك كه زورترین سود ووپرۆژه‌ى له حوكمه‌تى هه‌ریم و ( پارتى و یه‌كیتى ) دیتیه ، خۆى وه‌كو هیزیكى سیاسی ئۆپزسیۆن و ریاد ره‌ش نیشاندا ، و ده‌رفه‌تى ناره‌زایی خه‌لكى قۆسته‌وه و به‌تایبه‌تى دواى به‌شدارى گۆران له حوكمه‌ت و مردنى نه‌وشیروان مسته‌فا جولانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نویی دانا ، ناوبرارو شتیكى نویی نه‌هینایه مه‌یدانى سیاسه‌ت له هه‌ریمى كوردستان جگه له به‌كارهینانى كه‌ره‌سته‌ى خاوى افكارى نه‌وشیروان مسته‌فا ، ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌یلیت و بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات كۆنه و پیش‌تر گۆران هه‌مان شتى گۆتیه واتا شتیكى نوئ نیه ئه‌وه‌ى شاسوار ده‌لیت .
ده‌كریت ئییستا ئه‌وانه‌ى باوه‌ریان به‌و جولانه‌وه‌یه هه‌یه بپرسن بلین ئه‌وكاته‌ى ئۆپزسیۆن هه‌بو ، جه‌نابت چه‌ندین پرۆژه‌ت له حوكمه‌تى ئه‌وكات وه‌رگرت ، ئه‌ه‌كات حوكمه‌ت باش بوو و دز و گه‌نده‌ل و بنه‌ماله‌یی نه‌بوو ، خیره ئیستا حوكمه‌ت دز و گه‌نده‌ل و بنه‌ماله‌یی یه!؟ ئه‌وكات له‌به‌ره‌ى خه‌لك نه‌بووی و له‌گه‌ل ئۆپزسیۆن نه‌بووى ، ئییستا خیره بویه ئپزسیۆنى عه‌یار ٢٤ !؟
به‌راى من هیزه سیاسیه ئۆپزسیۆنه‌كان ئه‌وه‌نده‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى حوكمه‌ت و مانه‌وه‌ى پارتى و یه‌كیتى كاریان كردیه و خه‌لكیان بی هیوا كردیه ، نیو هینده به‌رژه‌وه‌ندى خه‌لكى كاریان نه‌كردیه و نه‌بوونه فشاریكى راسته‌قینه بۆ سه‌ر حوكمه‌ت و حوكمه‌تى نه‌چار بكات خزمه‌تى زیادترى خه‌لك بكات .
بۆیه پیم وایه كئ له‌پشتى شاسوار بوو ئه‌وه‌نده پرۆژه‌یه له حوكمه‌تى هه‌ریم له‌سه‌رده‌مى دكتۆر به‌رهه‌رم وه‌رگریت ؟ و كئ ده‌رفه‌تى دایی و گلۆپی سه‌وزى بۆ هه‌لكرد وه‌كو جولانه‌وه‌یه‌كى ئۆپزسیۆنى خۆى ده‌ربخات !؟ و له‌كوئ وه هاتیه رۆژیك دیت ده‌گه‌ریته‌وه شوینى خۆى .
هه‌روه‌كى گۆران و هاوپه‌یمانى .
شاسوار ئۆپسیۆنى نه‌وه‌ى مراهقه‌كانه و توره‌كانه له پارتى و یه‌كیتى . نه‌ك ئه‌وانه‌ى پاشخانیكى فكرى و سیاسیان هه‌یه .
هیوادارم گه‌نجى كورد ئه‌وه‌ند هۆشیار بیت خۆى نه‌كاته قوربانى ده‌ستى سیاسیه هه‌لخواز و به‌رژه‌وه‌ند خوازه‌كان . قوربانیان بۆنه‌ده‌ن . رۆژیك دیت په‌شیمان ده‌بنه‌وه .
ئۆپزسیۆنى ئیسلامیه‌كانیش دیاره ٤ به ٤ ، چار سالى له ده‌سه‌لاتن حوكمه‌تیكى نیشتمانى و دادپه‌روه‌ر و هه‌ولى چاكسازى و خۆشگوزه‌رانى خه‌لك ده‌ده‌ن و حوكمه‌تیكى نیشتمانى یه ، كۆمه‌لیك پۆستى زه‌به‌لاح وه‌رده‌گرن و چاكى لی ده‌خۆن ، چارسالى دواتر ده‌بنه‌وه ئۆپزسیۆن به‌قودره‌تى قادر و حوكمه‌ت ده‌بیته تاكره‌وى و بنه‌ماله‌ى و گه‌نده‌ل و نادادپه‌روه‌ر و بگره وینه‌یه‌كى وا نیشانى هاولاتى ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ى سلاویش له‌و حوكمه‌ته بكات كافر ده‌بیت !