سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کرد


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی تەریقەتی قادری دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی حسێنی سەرۆکی تەریقەتی عەلیەی قادری کەسنەزانی لە جیهان  و شاندێکی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كران ، هەروەها تیشک خرایە سەر پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتیی نێوان گشت چینوتوێژەكانی كۆمەڵگە و پارێزگاریكردن و ڕێزگرتن لە بەها بەرزەكانی دینداری و پێكەوەژیان.

لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە سەرۆک بارزانی کرا کە ڕۆلی خۆی لە بەدیھێنانی سەقامگیری لە عێراق و تەبایی و نزیکبوونەوەی پێکھاتەکان بگێڕێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال