سیاسەتمەدارێكی توركمانی: ڕێگەنادەین پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ كەركوك


 

سیاسەتمەدارێكی توركمانی ڕایدەگەیەنێت، پیلانێك هەیە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بە بیانووی بەرپەرچدانەوەی تیرۆر، بەڵام هەموو دەرگاكان بەڕووی ئەو پیلانەدا دادەخرێن.

ئەمڕۆ دوو شەممە، فەوزی ئەكرەم سیاسەتمەداری توركمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”قسەكردن لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە لە دوای هێرشە تیرۆریستییەكان، دەستەواژەیەكی مەترسیدارە و پیلانە بۆ دۆزینەوەی بیانوو بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركوك و تەواوی ناوچە كێشەلەسەرەكان”.

بە وتەی ئەو سیاسەتمەدارە توركمانەكە”ئەوەی ڕوویدا ڕێخۆشكردن دەبێت بۆ زنجیرەیەك كۆبوونەوەی بەپەلەی هێزە سیاسییە توركمانی و عەرەبییەكان، تا تەواوی دەرگاكان بەڕووی ئەو پیلانەدا دژ بە ئاسایشی پارێزگاكە دابخرێن”.

فەوزی ئەكرەم دەڵێت”حكومەتی بەغدا هێزی دەستەبژێری هەیە كە دەتوانێت بەر بە هێرشە تیرۆریستییەكان بگرێت و عیراق لە مەترسی تیرۆریستانی داعش بپارێزێت، ئیتر چۆن ڕێگە دەدرێت بۆ بەرژەوەندی سیاسی بەرتەسك ڕێگە بە گەڕانەوەی هێزە كوردییەكان بدرێت”.

بەپێی هەندێك لە میدیا عیراقییەكان، لەدوای پەلامارەكەی داعش بۆسەر گوندی لهێبان، هێزێكی زۆری پێشمەرگە بەرەو ناوچەكانی پارێزگای كەركوك و بە تایبەت بەرەو ناحیەی پردی جوڵێنراون.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال