گەڕانەوەی داعش و باڵادەستی ئێران لە عێراق.. راپۆرتێکی ئیسرائیلی چەند سیناریۆیەک دەربارەی کشانەوەی ئەمریکا دەخاتە روو


 گەڕانەوەی داعش و باڵادەستی ئێران لە عێراق.. راپۆرتێکی ئیسرائیلی چەند سیناریۆیەک دەربارەی کشانەوەی ئەمریکا دەخاتە روو


رۆژنامەی "جیرۆزالیم پۆست"ی ئیسرائیلی چەند سیناریۆیەکی ئەگەری خستە روو کە رەنگە لە پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق روو بدات، لەنێوانیاندا سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی "داعش" و گەڕانەوەی توندوتیژی لە عێراق و دووبارە بنیادنانەوەی “دەوڵەتی قووڵ”لەلایەن ئێرانەوە لەنێو عێراق.


راپۆرتەکە ئاماژەشی پێدا، ئەگەر سەرهەڵدانەوەی داعش یەکەم سیناریۆی ئەگەری بێت ئەوە چەند سیناریۆیەکی دیکە هەن کە دەبنە واقعی لەنێوانیاندا سەرهەڵدانەوەی داعش هەلێک دەدات بە میلیشیاکانی سەر بە ئێران کە بوونی خۆیان درێژە پێ بدەن، بۆیە ئەم سیناریۆیەش رێگە دەدات بە ئێران دووبارە دیمەنی سیاسی لە عێراق لە داهاتوودا دابڕێژێتەوە، راپۆرتەکە ئەوەشی زیاد کرد، هێزی میلیشیاکان واتا باڵادەستییەکی گەورەی ئێران لە عێراق.


راپۆرتەکە روونی کردەوە، میلیشیاکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عێراق شکستیان هێنا، بۆیە رێگە نادات بە رکابەرەکانی کۆنتڕۆڵی دەسەڵات بکەن و حکوومەتی داهاتوو بەشێوەیەکی ئاسان و دیموکراسییەت پێک بهێنرێت، چونکە میلیشیاکان پێیانوایە سەرچاوەی هێزی راستەقینەیان لە توانای سەربازییە نەوەک پاڵپشتی میللی، واتا میلیشیاکان چەکی خۆیان رادەست ناکەنەوە بە ئاسانی.


راپۆرتەکە ئەوەشی خستە روو، لە چوارچێوەی ئەم هەموو سیناریۆیانە پێشبینی دەکرێت عێراق دووچاری کاری توندوتیژی زۆر ببێتەوە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئێران بۆئەوەی دووبارە بوونی “دەوڵەتی قووڵ”ی خۆی لەنێو عێراق رێک بخاتەوە، ئەمەش هەژموونی هەرێمیی ئێران زیندوو دەکاتەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال