هیچ کام له پێكهاته‌كانی عێراق ئاماده نین ده‌ست وه‌ربده‌نه ئه‌و پۆستانه‌ی كه وه‌ك عورف له نێوان شیعه و سوننه و كورددا دابه‌ش كراون، شیعه‌كان له هه‌وڵی ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی خۆیانن، سوننه‌كانیش ده‌رفه‌تێكی تازه‌یان بۆ هاتووه‌ته پێشه‌وه كه بتوانن داوای خۆیان له عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به كورده‌وه هه‌یه سه‌رۆك بارزانی تێڕوانینی خۆی له‌باره‌ی عێراقه‌وه هه‌یه و پێی وایه ده‌بێت واقعی سیاسیی عێراق ڕاست بكرێته‌وه، تێڕوانینی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئیداره‌دانی عێراق ڕوونه و له ساڵی 2012 به ڕاشكاوانه باسی له‌وه كردووه كه ناكرێت هیچ پێكهاته‌یه‌ك له عێراق فه‌رامۆش بكرێت.
به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، له‌باره‌ی داهاتووی عێراقه‌وه زۆر شتی لێ ده‌خوێندرێته‌وه، یه‌كێكیان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له عێراقی داهاتوو و "ئەمڕۆش شوێن بۆ میلیشیاکان نییە، هەمووان بەرگری لە سوپا و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەکەن. یاساش سەروەر دەبێت بە دادگایەکی عێراقیی بێگەرد". لە تویتەکەدا جارێکی دیکە سەدر ئاماژە بە پێکهێنانی حکوومەتێک دەکات کە دوور بێت لە دەستوەردانی دەرەکی و دەڵێت: "نا بۆ پاشکۆیەتی، بڕیارمان عێراقییە، شیعییە و سوننییە و کوردییە و تورکمانییە و مەسیحییە و فەیلییە و شەبەکییە و ئێزدییە و سابیئییە: (مۆزایکێکی عێراقی نیشتمانی، نە ڕۆژهەڵاتی و نە ڕۆژئاوایی)".
دوو جه‌مسه‌ربه‌ندیی شیعه له عێراق دروست بووه، جه‌مسه‌رێكیان داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی میلیشیا و چه‌كدار و باس له ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، ئه‌م جه‌مسه‌ره پشتیوانه به جه‌ماوه‌ر و بنه‌ماكانی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی عێراق، جه‌مسه‌رێكی دیكه پێی وایه كه باشتره واقعی 18 ساڵی ڕابردووی عێراق به‌رده‌وام بێت، ئه‌م جه‌مسه‌ره هێز و چه‌ك و تا ڕاده‌یه‌كش پاره‌ی له‌به‌رده‌سته، له نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ردا گرنگ ئه‌وه‌یه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌سێك بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه به‌پێی عورف پشكی شیعه‌كانه بکرێت، ڕێككه‌وتن له‌نێوان ئه‌م دوو جه‌مسه‌رەدا گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی پێكهێنانی حكوومه‌ت بكه‌وێته قۆناغێكی نوێوه.
سوننه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقدا توانییان خۆیان یه‌ك و ڕێك بخه‌نه‌وه له چوارچێوه‌ی دوو لیستی گه‌وره‌دا كه چاویان له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانە و ئه‌م جاره‌ش ئه‌و پۆسته بۆ ئه‌وان ده‌بێت، دوو كاندیدیان هه‌یه و له نێوانیان ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌سێك ده‌كرێت، له دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراقه‌وه ئه‌مه باشترین ده‌رفه‌ته بۆ سوننه كه ناوچه‌كانی خۆیان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه و چاویان له‌وه بێت كه ئیداره‌ی خۆجێیی ناوچه سوننه‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی ئاساییی خۆیان، چونكه دوای هاتنی داعش سه‌رجه‌م ناوچه‌كانیان وێران بووە، هه‌نگاوی ئه‌م جاره‌ی سوننه‌كان ژیرانەیە و نه‌رمتر و ورتر ده‌چنه ناو پرۆسه‌كه‌وه، جیا له‌وه‌ش، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگیی زۆر باش كراوه.
هه‌رچی هه‌رێمی كوردستانه، له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا تووشی زۆر گیروگرفت بووە له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، قووڵبوونه‌وه‌ی گرفته‌كان له دوای ساڵی 2014 ده‌ستی پێ كرد كه ئه‌و كاته حكوومه‌تی عێراق بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی، دواتر ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ساڵی 2017 به‌سه‌ردا هات، تێڕوانینی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی عێراق زۆر ڕوون و ئاشكرا بوو، له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا هۆشداری دابوو به سه‌رجه‌م به‌رپرسانی عێراق كه درێژەكێشانی ئه‌و دۆخه‌كه ئاكامی خراپی ده‌بێت.
سه‌رۆك بارزانی دەڵێت، ''پێویستە واقیعی سیاسیی عێراق ڕاست بكرێتەوە''، مەبەستی ئەوەیە كە كورد و سوننە ببن بە شەریكی ڕاستەقینە لە ئیدارە و حوكمڕانیی عێراقدا، نەك هاوبەشییان پێ بكرێت لە ئیدارە و حوكمدا، واتە پێویستە ببین بە شەریك وەك ئیدارە و دامەزراوەكان، ڕه‌نگه تێڕوانینه‌كه له‌وه‌دا بێت كه تا ئێستا پێكهاته‌كان وه‌ك به‌شدار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرابێت، نه‌ك شه‌ریك، ئه‌وه‌تا له كۆی وه‌زاره‌ته هه‌ستیاره‌كان و ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كان ڕێژه‌ی كورد نزیكه له نه‌بوون، سوننه‌كانیش هه‌مان گرفتیان هه‌یه، وه‌زیری به‌رگریی عێراق هی سوننه‌یه، به‌ڵام بێده‌سه‌ڵاته، هه‌موو جومگه هه‌ستیاره‌كان دوورن له كه‌سانی كورد و سوننه، ئه‌مه جیاوازی له نێوان پێكهاته‌كان دروست ده‌كات، هۆشداریی سه‌رۆك بارزانی له‌م بارەیەوه له شوێنی خۆی بوو، ئه‌وه بوو به‌هۆی فه‌رامۆشكردنی سوننه‌وه 3 پارێزگای گه‌وره‌ی عێراق كه‌وته ده‌ست داعش.
به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامی نوێی سه‌رۆك بارزانی بۆ عێراقی داهاتوو ئه‌وه‌یه كه به تێڕوانینێكی ده‌ستووریانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراقدا بكرێت، چه‌ندین جار سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ی عێراقی گه‌یاندووه‌ته ئیستا، به‌لاوه‌نانی ده‌ستوور و پشتگوێخستنی مادده‌كانی ده‌ستوور بووه كه ویستێك هه‌بووه نه‌یوستووه عێراق بكه‌وێته سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی، له‌باره‌ی ته‌وافوقیشه‌وه سه‌رۆك بارزانی پێی وابووه له عێراق به‌بێ ڕێككه‌وتنی پێكهاته‌كان و ته‌وافوق، ناتوانرێت به ویستێكی كه‌مینه وڵات به‌ڕێوه ببرێت، جیا له‌وه‌ش، تێڕوانینی بەڕێزیان بۆ عێراق ئه‌وه بووه كه هه‌ركاتێك لایه‌نه‌كان نه‌گه‌ڕابنه‌وه بۆ شه‌راكه‌ت و ڕێككه‌وتنی سیاسی، قه‌ده‌رێكی خراپ ڕووبه‌ڕووی عێراق بووه‌ته‌وه.
به‌شێكی زۆری لایه‌نه عێراقییه‌كان هێشتا ده‌پرسن، بۆچی كورد ئه‌وه‌نده له گرفته‌كانی عێراقدا به‌شداره، یان پێیان وایه كورد هۆكاره بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گرفتانه‌ی له عێراق هه‌یه، چونكه تێڕوانینیان وایه کە سوننه‌كان به‌م شێوه پێكهاته‌یەی عێراق ڕازین، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ڕوونه، لێرەوە ئەوەی سەرنجی هەموو جیهان و تەواوی دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەلای هەرێمی كوردستاندا ڕاكیشاوە، ئەوەیە كە لە دوای ساڵی 2014 و سەرهەڵدانی خەلافەتی ئیسلامیی تیرۆریستانی داعشەوە، جیهان بەفەرمی كۆتایی سیستمە كۆنەكەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕاگەیاندووە، بەڵام لەناو ئەو زۆنە پاشاگەردانییەی باكووری ئەفریقیا تا دەگاتە كەنداو و عێراق، هەرێمی كوردستان نموونەیەكی جیاوازی سەركەوتنی بەسەر تیرۆریستانی داعش و پێشوازی لە نزیكەی دوو ملیۆن ئاوارە و پاراستنی پێكەوەژیانی نێوان نەتەوە و ئایینە جیاوازەكاندا پێشكەش كردووە، ئەمەش وەك بەڕێز مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دیداری دۆحەدا ئاماژەی پێ كرد: ''ئێمە بەشێك نین لە دروستكەرانی سیستمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێمە خۆمان بەشێكین لە قوربانیی ئەو سیستمە، بەڵام ئێستا دەمانەوێت بەشێك بین بۆ چارەسەری كەموكورتییەكانی ئەم سیستمە.''
د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا کە خۆیشی نوێنه‌رایه‌تیی باره‌گای بارزانی ده‌كات بۆ پرسه‌كانی عێراق، له‌باره‌ی تێڕوانینی سه‌رۆك بارزانی بۆ داهاتووی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''ئیستا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و سه‌درییه‌كان گرفتیان هه‌یه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له یه‌كتری نزیك ببنه‌وه، هه‌ردووكیشیان سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی‌یان كردووه، له نزیكه‌وه گوێیان له تێڕوانینی ئه‌و بووه، تێڕوانینی سه‌رۆك بارزانی بۆ عێراق ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت، ده‌وڵه‌تمان ده‌وێت و ده‌مانه‌وێت هاوسه‌نگیی ته‌وافوق تێك نه‌چێت، شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه دروست بێت بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌ست بكات كه به‌شێكه له‌م وڵاته، ناكرێت لایه‌نێك به‌ته‌نیا بڕیار له‌سه‌ر بەڕێوه‌بردنی ئه‌م وڵاته بدات، پێویسته لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش وه‌ك سوننه و كورد به‌شدار بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته تووشی هه‌ڵدێر نه‌بێت، ئه‌مه تێڕوانینی سه‌رۆك بارزانییه، به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی تووشی ئاسه‌تنگ بووه‌ته‌وه، چونكه ئیستا هێزی نوێ له عێراق پەیدا بوون، لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ڕۆڵیان كه‌م بووه‌ته‌وه و قۆناغێكی نوێ له‌به‌رده‌م عێراقی نوێ دروست بووه.''
گوتیشی: ''هێشتا سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپێشخه‌ریی بۆ پرۆسه‌كه نییه، به‌ڵام بۆچوونی خۆی به ڕاشكاوانه گوتووه، سه‌رۆك بارزانی له به‌شێكی زۆری ئه‌م لایه‌نه سیاسییانه بێهیوا بووه، چه‌ند جار ئه‌م لایه‌نانه بەڵێنیان داوه و دواجار پابه‌ند نه‌بوون و په‌شیمان بوونه‌ته‌وە له ڕێككه‌وتنه‌كان، كه تۆ ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌یت، ده‌بێت لایه‌نه‌كانی دیكه پابه‌ند بن و به‌ڵێنی خۆیان ببه‌نه سه‌ر، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان خاوه‌نی به‌ڵێن نه‌بوون، بۆیه عێراق گه‌یشتووه‌ته ئێستا، جیا له‌وه‌ش، ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسییانه وای كردووه كه پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه.''
هاوكات د. به‌شیر حه‌داد، جێگری پیشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: ''هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی باس له پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق بكرێت، ئه‌وه‌ی گرنگه پێكهێنانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانە و سه‌رۆككۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرێت، دواتر باسی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق بكرێت، ئه‌مانه پێشتر قسه‌یان له‌سه‌ر كراوه كه چۆن بێت و چی بكرێت، ئه‌گه‌ر هات و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌ئاسانی هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌وه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماریش ئاسان ده‌بێت و ده‌ستنیشانكردنی كوتله‌ی گه‌وره بۆ حكوومه‌ت ئاسانتر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده پێكهێنانی حكوومه‌ت كات ده‌بات.''
له‌باره‌ی تێڕوانینی سه‌رۆك بارزانی بۆ واقعی ئیستای عێراق، به‌شیر حه‌داد ده‌ڵێت: ''سه‌رۆك بارزانی تێڕوانینی ڕاست و حه‌كیمانه‌یه بۆ عێراق و به‌وردی ده‌ڕوانێته هه‌نگاوه‌كان و هه‌ر بڕیارێك بدات له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموون و له‌پێناوی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و عێراق بڕیار ده‌دات، ئه‌م تێڕوانینه وای كردووه سه‌رۆك بارزانی ببێته ناوه‌ندی گرنگی بڕیاری ناوچه‌كه، قسه‌ی سه‌رۆك بارزانی زۆر دروسته كه دەڵێت ده‌بێت پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ڕاست بكرێته‌وه، چونكه به درێژایی 18 ساڵی ڕابردوو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق به‌سه‌قه‌تی له‌دایك بوو، به‌سه‌قه‌تی به‌رێوه چووە، چونكه نه عێراقییه‌كان خێریان لێ بینیوه، نه كوردستانیش حه‌ساوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بینرێت خۆپێشاندان له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق دەکرێت، وەکوو خۆپێشاندانی تشرینی 2019 كه هه‌زار كه‌سی تیدا كوژرا، زیاتر له 25 هه‌زار كه‌س بریندار بوون، ئه‌مه ئاماژه‌یه به‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له 2006ـ‌وه حوكمی عێراق ده‌كه‌ن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له ئیداره‌دانی عێراق، بۆیه نه‌یانتوانی خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌تایی پێشكه‌ش بكه‌ن و وای لێهات خه‌ڵك هه‌موو ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و ئه‌وه‌تا ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بینیمان كه حزب هه‌بووه له 40 كورسییه‌وه هاتووه‌ته‌وه بۆ 12 كورسی، هه‌ندێك لایه‌ن له‌وه‌ش كه‌متر بوون و دۆڕان، بۆیه ئه‌مه پێویستی به بەخۆداچوونه‌وه هه‌یه كه بۆچی خه‌ڵك به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌كرد و %40ی خه‌ڵك چووه‌ته ده‌نگدان.