قارەمان عوسمان:باجی خیانەت قورسە!


 

باجی خیانەت، قورسە!


لە ڕیفراندۆمی ۲٠۱۷ کورد بە یەک دەنگ بڕیاری ڕیفراندۆمیان داو و پێکەوەش دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستاندا، تەنها نەوەی نوێ بە ئاشکرا گوتی: "نەخێر".


ئەم نەخێرەی نەوەی نوێ، هەرچەند زۆر قورس بوو بۆ ئێمە، و هەموو تاکێکی نەتەوەیی! بەڵام، دواتر دەرکەوت کە زۆر چاکتر بوو، لە دوو ڕووی ئەوانەی لە ۱٦ـی ئۆکتۆبەر خەنجەری خیانەتییان لە پشتی کورددا، و بۆ ڕێگری کردن لە پراکتیزە کردنی  ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم نیوەی خاکی کوردستان، بە شاری کەرکوکیشەوە کە ئەوان تێیدا زۆرینە بوون هەرزان فرۆش کرد.


ئێستا ئەوەی بەسەریان دێت، باجی ئەو خیانەتەیە کە هەرگیز لە مۆژەمان ناسردرێتەوە و تا لە ژیانیشداماوین ڕقمان لە ۱٦ـی ئۆکتۆبەر دەبێتەوە.


پارتی کە داکۆکیکاری سەرەکی ماف و دەستکەوتەکانی خەڵک و قەوارەی یاسایی هەرێمی کوردستانە، و هەڵگری دروشی چارەیخۆنووسینە بۆ گەلی کورد لەم پارچەیەی کوردستان، و پشتیوانی مافی برا کوردەکانمانە لە پارچەکانی تریش، لەم خوڵەی پەرلەمانی عێراق، بەهێزەوە دەچێتەوە ناوەندی بڕیار، هەم بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان، هەمیش بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و نەهێشتنی ئاسەوارەکانی خیانەتی مەزنی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر

أحدث أقدم

نموذج الاتصال