دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بیسترا


 کەمێک پێش ئێستا دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە نێوان شارەکانی روانسەر و کرمانشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بیسترا.

ئەرسەلان یارئەحمەدی، سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە کە دەنگی ئەو تەقینەوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە جۆرێک بووە کە لە هەریەکە لە شارەکانی سنە و کامێران و جوانڕۆ و پاوە و سەلاسی باوەجانی و داڵاهۆش بیستراوە.

ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە بەشێکی زۆری خەڵک ماڵەکانیان چۆڵ کردووە، هێشتا دیار نییە کە هۆکاری ئەو دەنگانە چییە و ئەمەش دڵەڕاوکێی لەنێو خەڵک دروست کردووە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال