ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەت و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دا
ئەو پێشنیارانەی پەسەند کراوە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران :
ــ داشکاندنی ڕێژەی ١٥٪ لەو پێشینانەی حکومەت کە لە لای هاوڵاتییانە بە مەرجێک هاوڵاتییان ئامادەبن تا ٩٠ نەوەد ڕۆژ تەواوی بڕی پێشینەکانی بۆ حکومەت بگەڕێنێتەوە
ــ لێخۆشبوونی تەواوی سزای دواکەوتن و سوود لە سەر باج و ڕەسمی کەڵەکەبوو بەمەرجێک تەواوی باج و ڕەسم بدرێت بە حکومەت لە ماوەی دیاریکراودا