لیوا عەبدولخالق تەلعەت" هێزە عێراقییەکان خەریکی دەرکردنی پەکەکەن لە شنگال"


 هێزەکانی عێراق ژمارەیەک چەکداری پەکەکە لەشنگال دەستگیر دەکەن و لیوا عەبدولخالق تەلعەتیش دەڵێ، خاڵێکی رێکەوتنی شنگال دەرکردنی  پەکەکەو هێزی ناشەرعیە لە شنگال.

لیوا عەبدولخالق تەلعەت، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: " بەگوێرەی رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ ئاسایی کردنەوەی رەوشی شنگال، بڕیاربوو پۆلیسی ناوخۆیی لە شنگال دابمەزرێت و ئەرکی پاراستنی رەوشی ناوچەکە لەست هێزی پۆلیسی عێراقی بێت کە هێزێکی نوێ دەبێت بۆ شنگال، بەڵام دیارە پەکەکەو هەندێ هێزی ناشەرعی رێگرن لەبەردەم پڕۆسەی ئاسایی کردنەوەی رەوشی شنگال، کێشەی ئێستای نێوان هێزە عێراقییەکان و پەکەکە لەسنوری شنگال لەوەوە سەرچاوەی گرتووە.

نوێنەری هەرێمی کوردستان دەشڵێت" چەند رۆژێکە کێشە کەوتووتە نێوان هێزە عێراقیەکان و چەکدارانی پەکەکە لە قەزای شنگال، ئەگەر رەوشەکە کۆنتڕۆڵ نەکرێت ئەوە بێگومان لەدەست دەردەچێت و رووداوی خراپتری لێ دەکەوێتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دوو رۆژی رابردوو ژمارەیەک چەکداری پەکەکە لەلایەن هێزە عێراقیەکان دەستگیرکراون، کە خەریکی نانەوەی پشێوی بوون.

لیوا عەبدولخالق تەلعەت ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" ئێستا ئەرکی هێزە عێراقییەکانە کێشەی شنگال چارەسەر بکەن و پەکەکەو هەموو ئەو هێزانەی نا شەرعین نابێت بمێنن لە شنگال، چونکە ئاسایی کردنەوەی رەوشی شنگال بەندە به دەرچوونی پەکەکە لە دەەڤەرەکە، دواتر ئەگەر پەکەکە کێشە بۆ رێکەوتنی شنگال دروست بکات وڵاتی دیکەش دەستوەردان لە رەوشەکە دەکەن.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال