سەدر: تیرۆرستان دەڵێن دێن و ئێمەش لەوپەڕی ئامادەباشیداین

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ئاماژە بەوە دەدات، تیرۆرستان پڕوپاگەندەی ئەوە دەكەن كە بەڕێوەن، ئەوانیش ئامادەن و داوا لە حكومەتیش دەكات توانا سەربازییەكانی خۆی باش بكات.
سەدر لە تویتێكدا بڵاویكردووەتەوە، تیرۆرستان پڕوپاگەندەی ئەوە دەكەن كە دێن، ئەگەر ئەوان دێن ئێمەش ئامادەین، بەڵام كێشەكە ئەوەیە هەندێك كەس بابەتەكە گەورە دەكەن بۆ چاندنی ترس و تۆقاندن و تاییفەگەری لە دڵی عیراقییەكان.
وتوشیەتی، ئێمە لەوپەڕی ئامادەباشیداین و پێویستە سەرایای سەلامیش لەوپەڕی لە ئامادەباشیدا بێت و لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بەرپەرچی هەر مەترسییەك بدەنەوە.
رێبەری رەوتی سەدر داواشی لە حكومەت كردووە، توانای سوپا باش بكات چونكە بەرپرسیارێتی پاراستنی عیراق و گەلەكەی لەسەر شانیانە و كەمتەرخەمی نەكات لەو بارەیەوە.
 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال