ئاورنگ شێخ عەلی:ئەوەی لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان دەگوزەرێ بریتیە لە بێ ڕەوشتی



ئەوەی لەنەخۆشخانە ئەهلیەکان دەگوزەرێ بریتیە لە بێ رەوشتی  بەمانای وشە ، بەرامبەر هەست وسۆزی نەخۆش 

دوای ئەو رووداوەی کە بینیم لەیەکێک لەنەخۆشخانە ئەهلیەکان بێ ئومێدی دایگەتم و زانیم سەرەکیترین هۆکار کە والەمرۆڤ دەکات ئەم ولاتە جێبێلێت سیستەمی تەندروستیمانە کە بریتیە لەکۆمەلێک مافیاو رۆژانە گیرفانی هاولاتی دەبرنەوە

کاتیک هاولاتی روولەنەخۆشخانەی حکومیش دەکات ، ئەو گرینگی پیدان وچارەسەرە بابینێت کە پیویستە بۆ نەخۆشێک بکرێت، ناچار  کۆمەلگە بۆتە دووبەش 

بەشێکیان بۆ چارەسەردەچنە دەرەوەی ولات  

بەشەکەی تر دەکەونە ژێر رەحمەت وتیجارەتی نەخۆشخانەی ئەهلی و،  بێ خزمەتی نەخۆشخانە حکومیەکان ، بەداخەوە بێ رەوشتی بەرامبەر نەخۆش بگاتە رادەیەک لەجیاتی پیشوازی وگرینگیدان بەنەخۆش سەرتا مامەلەی پارەو سەعاتی مانەوەی لەگەل بکریت 

بەسە تکایە سنورێک دانێن خەلک  فەوتا،چەندەهاکەس وخێزان ناچار بوە خانوو وسەیارەومالی بفرۆشیت بۆ نەخۆشی 

یاقەرزێکی زۆری هاتۆتە سەر ،تاکی کورد بگاتە ئەو رادەیەی کەنەخۆشێکی هەبیت بێتە سەر تیڤیەکان وبەگریانەوە ریسوا بکریت و بپارێتەوە تا خێرخواز پارەی بۆ کۆبکەنەوە یا کەس ولایەنیک چارەسەری بگرێتە ئەستۆ.

 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال