عەمید عوسمان محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، وەزارەتەكە پڕۆژەی ستراتیژیەت و هۆشیاری میدیایی ئامادەكردوە، بۆ رێكخستنەوەی كاری میدیایی لە بەرەكانی جەنگ، تاوەكو هێزی پێشمەرگە سەلامەت بێت .عەمید عوسمان رایگەیاندووە، وەزارەتی پێشمەرگە پڕۆژەیەكی ئامادە كردووە بۆ رێكخستنەوەی كاری میدیایی لە بەرەكانی جەنگ، بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە سەلامەت بێت و ئاسایشی نەتەوەیی پارێزراو بێت.
وتوشیەتی، لەناو ئەو پڕۆژەیەدا ئەرك و كاری میدیا رێك دەخەن و یەكێك لەوانەش شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگەیە، ئێستا لە قۆناغی كۆتایی راگەیاندن و چالاككردنی شانەكەن.
سەبارەت بە كارەكانیان بەرپرسەكەی وەزارەتی پێشمەرگە هێمای بۆ ئەوەكرد، وەزارەت ڤیدیۆ و وێنە كۆدەكەنەوە بۆ ئەوەی بیدەن بە دەزگاكانی راگەیاندن بۆ بڵاوكردنەوە، تاوەكو ئەوانیش بێ زانیاری نەبن، دەیانەوێت بە شێوەیەك كار بكەن هەم هێزی پێشمەرگە سەلامەت بن و ئاسایشی نەتەوەیی بپارێزن و هەم میدیاكانیش بێ زانیاری نەبن.
بەشەکان
کوردستان