داوا دەکرێت وێنەى ئەو دو هاوسەرەى ڤاکسینى کۆرۆنایان دۆزیەوە بخرێتە سەر دراوى یۆرۆ


 ئەندامێکى پەرلەمانى ئەوروپا داوا دەکا، وێنەى هەردو دامەزرێنەرى کۆمپانیاى بایۆنتک  کە بۆ یەکەمجار ڤاکسینى کۆرۆنایان دۆزییەوە، لەسەر دراوى یۆرۆ دابنرێت.


ئاژانسى (DW)،ى ئەڵمانی بڵاوى کردەوە، مۆریتز کۆرنێر ئەندامى پەرلەمانى ئەوروپا لەسەر لیستى پارتى ئازادى دیموکراتى ئەڵمانى پێشنیار دەکات، وێنەى هەردو دامەزرێنەرى کۆمپانیاى بایۆنتک لەسەر دراوى یۆرۆ دابنرێت.

پڕۆفیسۆر د. ئوگور شاهین و د. ئۆزلەم تورەجى کە هەردوکیان هاوسەرى یەکترین و دامەزرێنەرى کۆمپانیاى بایۆنتکن، توانیان لەسەرەتاکانى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنادا لە هەنگاوێکى گەورەدا توانیان لە ماوەیەکى کەمدا ڤاکسینى دژى کۆرۆنا بدۆزنەوە.

مۆریتز، لەبەرامبەر هەوڵەکانى ئۆگور و ئوزلەم وتویەتى،" ئەم دوو کەسایەتییە بۆ ئەوروپا و جیهان گرنگن و پێویستە وێنەکانیان لەسەر دراوى ئەوروپا دابنرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، دواى (20) ساڵ دەرچونى دراوى ئەوروپى (یۆرۆ)، بانکى ناوەندى ئەوروپا بڕیاریداوە دوبارە دیزاین و فۆڕمى دراوەکە بگۆڕێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال