یەکێتی هەڵە ستراتیژی دەکات لە دووبارە کاندید کردنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆک کۆماری!
"بافڵ تاڵەبانی" بەڕێوبەری ئێستای یەکێتی دەبێت سەیرێکی مێژووی بەرهەم ساڵح بکات لەماوەی 4 ساڵی ڕابردووی سەرۆکایەتی کەهیچ کارێکی نەکردووە، تەنانەت نەک پارتی بگرە زۆربەی ئەو دەنگدەرانەی یەکێتیش دڵخۆش نین و بۆ هیچ یەکێکیش جێگەی شانازی نیە، جارێک یەکێتی هەڵەیەکی زۆر ستراتیژ و گەورەی کرد کەچووە دەرەوەی پەرلەمان، ئێستاش دیسانەوە لەو هەڵەیە گەورەتری ئەوەیە کە دووبارە "بەرهەم ساڵح" کاندید دەکاتەوە سووریش دەزانێ کە بەبێ ڕێگەدانی پارتی و سونە و سەدر کەس ناتوانێت ببێت بەسەرۆک کۆمار، بەڵام خەڵکانێک دەیانەوێت تەنها ئەو پرسە بخەنە ئەستۆی پارتی لەکاتێکدا هێزی تر بوونی هەیە بافڵیش هەموو هەوڵێکی خۆیدا، بەڵام بێ سوود بوو چونکە لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق هێندەی امتداد دەسەڵاتی نیە چیتر قورسایی سیاسی خۆی لەعێراق لەدەستداوە، ئەم کارە بکات ئەوە ئەگەر هەیە لەهەرێمی کوردستانیش ئەوە قورساییە سیاسیە لەدەست بدات، یەکێتی ئێستا لەدۆخی نێوان ئاو ئاگرە و پێویستی بەپارتیە بۆ مانەوەی لەعێراق و هەرێمی کوردستان.