ئاگادارییەك بۆ ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوەی وڵات چارەسەریان هەیە


 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوێکی ئەڵمانی هەڵدەستێت بە ناردنە دەرەوەی ئەو منداڵانەی کە پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی تایبەتمەند هەیە لە دەرەوەی وڵات و لە ناوخۆی وڵات چارەسەر ناکرێن، بۆیە بەپێی ئەو رێنماییانەی لەخوارەوە هاتووە دەتوانن سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بكەن.

مەرج و رێنماییەکان:

  1. پێویستە منداڵەکە تەمەنی خوار ١٢ ساڵ بێت. 
  2.  پێویستی بە چارەسەر بێت لە دەرەوەی وڵات یاخود تێچووی نەشتەرگەرییەکەی لە ناوخۆی کوردستان زۆر بێت و باری دارایی خراپ بێت، حاڵەتەکانی کە وەردەگیرێن وەکو (حاڵەتەکانی سووتان – ئێسکە نەرمە و خواربوونی ئێسکەکان و نەخۆشییەکانی پەیوەست بە ئێسک – نەخۆشییەکانی پەیوەست بە میزەڕۆ – گرژبوونی پێست و دەرهاویشتەکانی پاش سووتان… هتد). 
  3.  بەپێی رێنمایی وڵاتی ئەڵمانیا و ئەو پڕۆگرامەی کە هەیە هیچ کەس لە خانەوادەی منداڵەکە ناتوانێت لەگەڵ منداڵەکە بڕوات، بەڵکو لە شوێنێکی تایبەتمەند لە لایەن تیمی تایبەتمەندەوە چاودێری دەکرێن تاکو وەرگرتنی چارەسەر و گەڕانەوەیان. 
  4.  لەرۆژی پێنج شەممە رێككەوتی (٦/١/٢٠٢٢ )ەوە تاکو رێككەوتی ( ١٣/١/٢٠٢٢ ) دەتوانن فایلی نەخۆشەکانتان بۆ ئەم ئیمێڵە بنێرن:

(medical.team@bcf.krd) یاخود لەو ماوە دیاریکراوە سەردانی دەزگا بکەن لە کاتژێر ( ٩ ی بەیانی تاکو ١٢ ی نیوەڕۆ ) جگە لە “رۆژانی هەینی و شەممە” تیمەکانی دەزگا فایلی نەخۆشەکانتان لێوەردەگرن بۆ پڕۆسەی فلتەر کردنیان.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال