بریکارەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر مەترسیدار بوونە
بە گوێرەی راپۆرتێک کە گۆڤاری "ناشیوناڵ ئینتەرسێت"ی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئێران بەشێوەیەکی گەورەتر لە چەند مانگی داهاتوودا پشت ببەستێت بە بریکارەکانی لە ناوچەکە، چونکە تا ئێستا ئێران هەماهەنگی دەکات لەگەڵ میلیشیا جیاوازەکان بێ هیچ بەرپەرچدانەوەیەک.
هێرشەکانی ئێران لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژە بە بوونی سیستەمێک دەکات کە بریکارەکان دەیگرنە بەر لە جێبەجێکردنی گورزەکانیان کە خزمەت بە ئامانجەکانی ئێران دەکات لە دەرەوە لە لایەک و، لە ناوخۆوە لە لایەک، بێزاری هاووڵاتییان لەوەی دەگوزەرێت بەوە سەرقاڵ دەکات و دەڕەوێنێتەوە.