ئەوانەی تۆمەتیان بۆ هۆشیار زێباری هەڵبەستووە، خۆیان تەنیا مانگی رابردوو 180 ملیار دیناریان لە سلێمانی دزیوە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە هەر ڕۆژەی لە لایەن ژمارەیەك كاڵفامەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت، لە ڕێگەی چەند پەرلەمانتارێكی خۆی و ئاغاكانی، لە ڕێگەی دادگای ئیتیحادییەوە تۆمەتیان بۆ هۆشیار زێباری، بەربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبەستووە و تۆمەتی گەندەڵییان داوەتە پاڵ!
ئەم تۆمەت هەڵبەستنە لە كاتێكدایە كە بە قسەی زۆربەی پەرلەمانتارانی سلێمانی، تەنیا لە مانگی یەكی 2022، داهاتی سلێمانی لانی كەم 180 ملیار دینار بووە، كەچی یەكێتی بە تەواوی داهاتەكەی دزیوە و یەك دیناریشی بۆ خەزێنەی گشتیی حكوومەت نەگەڕاندۆتەوە و چاوقایمانەش دەڵێن سلێمانی لە مانگی یەكدا هیچ داهاتێكی نەبووە!
كەواتە ئەوانەی تۆمەتەكەیان هەڵبەستووە، خۆیان تەنیا لە یەك مانگدا 180 ملیار دیناریان دزیوە، ئەی دەبێت لە ساڵێكدا چەند بدزن و لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا كە دەستیان بەسەر سلێمانیدا گرتووە، چەندیان دزی بێت؟