بڕی زیاتر لە 4ملیار دینار بۆ 68پڕۆژە لە دهۆک و زاخۆ خەرجدەکرێ


 

زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ (٦٨) پڕۆژە لە پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تەرخان دەکرێت




لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی(٤,٣٧٨,٨٧١,٨١٧) ملیار دینار بەمەبەستی ئەنجام دانی(٦٨) پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، گوژمەکە بەشێوەی نەختینەو قۆناغ لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای دهۆک خەرجدەکرێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال