هۆشیاری زێباری نوێنەری تورکمانەکانیشە
لە سەروبەندی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و کێبڕکێ کاندیدەکان بۆ بەدەستهێنانی دەنگی زۆرینەی پەرلەمان، ئێمە وەک پێکهاتەی تورکمان پشتیوانی لە هەڵبژاردنی هۆشیار زێباری کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرۆکایەتی کۆمار دەکەین و داوا لە پەرلەمانتارانی عێراقی دەکەین متمانەی پێ بدەن.
هۆکاری پشتیوانی ئێمە لە هٶشیار زیباری دەگەڕێتەوە بۆ ئەو باوەڕ و ماتمانەی بەو کاندیدە هەمان بۆ بەرگریکرند لە مافە کولتوری و سیاسییەکانی تورکمان و سەرجەم پێکهاتەکان، کە هەڵقوڵاوی بیری بەرگریکارانەی سەرۆک بارزانییە لە پێکهاتەکان و داخوازی و ماف و دەسکەوتەکانیان.
هەمیشە سەرۆک بارزانی لە ریزی پێشەوەی بەرگریکردن بووە لە داوا و خواستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان، بۆیەش دڵنیان کە کاندیدی جەنابیان لەسەر هەمان رێچکە و رێباز بەرگری لە خواست و داواکانمان دەکات.
سارا چاوشلی