مەسرور بارزانی:پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی کۆماری چێک دەکات


 

*سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی کۆماری چێک دەکات*


ئەمڕۆ سێشەممە 1 ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کارل کۆرتانێک کونسولی گشتیی نوێی کۆماری چێک لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسولی نوێی چێک ، هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چێک،لە هەموو بوارەکاندا پەرە بسەنن . 

کونسولی گشتی نوێی چێک، سوپاسی ھەماھەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێمی کردو ئامادەیی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی ھەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی .

أحدث أقدم

نموذج الاتصال