سوپای ڕوسیا پێنج كەسی لەسەر سنووری ئۆكرانیا كوشت


 سوپای ڕوسیا دەڵێت، پێنج كەسی كوشتووە هەوڵی “پێشێلكردنی سنووری ڕوسیا”یان داوە.

ئەمڕۆ دووشەممە سوپای ڕوسیا ڕایگەیاند، پێنج كەس كە سەر بە گروپێكی تێكدەرانەن هەوڵیانداوە سنوورەكانی ڕوسیا پێشێلبكەن و لەلایەن هێزەكانی ڕوسیاوە كوژراون.

میدیای فەرمیی ڕوسیا هەواڵەكەی لە زاری سوپای وڵاتەكەیەوە بڵاوكردووەتەوە بەبێ ئەوەی وردەكاریی زیاتر لەبارەی شوێنی ڕووداوەكە و شوناسی كەسەكانەوە بخاتەڕوو.

هاوكاتی ئەم هەواڵە، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز چەند وێنەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، دیمەنی بڵاوكردنەوەی هێزەكانی ڕوسیان لەسەر سنوورەكانی لەگەڵ ئۆكرانیادا.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال