بەرهەم ساڵح لێ بوردنی بۆ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەرکردووە

 


بەرھەم سالح  فەرمانی لێخۆشبوون بۆ بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر دەردەکات ، کە لێخۆشبوون نایگرێتەوە !!! 

عێراق ھەرچەند سەرۆکێکی کارتۆنی وەک بەرھەم سالحی ھەیە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لێبوردن بۆ کەسانێک دەردەکات کە بە بازرگانی کردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەدا ناوە  ، بازرگانیکردن بە تلیاک  یەکێکە لەو تاوانانەی کە لێخۆشبوونی بۆ نییە، بەس پێدەچێ بەرھەم سالح بەرژەوەندییەک لێرە گرێی بداتەوە بە فەرمانی دەرکردنی لێبوردنەکە، بۆیە عێراقییەکان ئەمڕۆ بە یەک دەنگی زوڵال دژی ئەو سەرۆکە بێ حورمەتە وەستانەوە چونکە تێدەگەن کە وڵات و گەنجانی بەرەو چ ھەڵدێرێک دەبات، کەسێک کە داکۆکی نەکات لە مافی گەلێک و کەسێک کە بەرگری لە زەویە کشتوکاڵییەكانی جوتیارانی کەرکوک نەکات کە دەسوتێنرێن ، ھەر ئەوەی لێ چاوەرێ دەکرێ کۆی تاوانباران کە شمولی لێخۆشبوون ناکەن ئازادیان بکات ، عێراق بۆیە ماڵی بەقورگیراوە کە کەسێکی وەک بەرھەم ساڵحی لەسەر کورسی داناوە  ، ئەو وەفای بۆ ھیچ کەس نەبووە بۆ عێراق چۆن دەیبێت  کە فەرمانی لێخۆشبوون بۆ مودمینکانی تلیاک و تلیاک فرۆشان دەردەکات.

پێویستە لەسەر دادگای فیدڕالی بۆ ئەو فەرمانەی بەرھەم سالح لێپێچینەوە بکات ، لە کاتێکدا تاوانی بازرگانیکردن بە مادەی ھۆشبەر ھەرگیز لێخۆشبوون نایگرێتەوە ، تاکو دەرکەوێت بەرھەم سالح بە چ پێوەرێک فەرمانی لێخۆشبوونی بۆ دەرکردووە !!

أحدث أقدم

نموذج الاتصال