ئۆكرانیا له‌ دووژمنه‌وه‌ بۆ دۆستی رووسیا


 ئۆكرانیا له‌ دووژمنه‌وه‌ بۆ دۆستی رووسیا 


به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ڤلۆدمێر زلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند : جیهان ئۆكرانیا و گه‌لی ئۆكرانیای له‌ شه‌ڕی له‌گه‌ڵ رووسیا به‌ته‌نها به‌جێهێشت ، ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ هاوپه‌یمانمان ده‌زانی و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیبوو له‌كاتی هێرشی رووسیا پاڵپشتمان بن، ئێستا ته‌نها له‌ دووره‌وه‌ سه‌یرمان ده‌كه‌ن . 


ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌مێك له‌مه‌وپێش له‌ وته‌یه‌كی نوێدا سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌وه‌ رابگه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌گه‌ر رووسیا دڵنیایی له‌ سه‌روه‌ری خاكی ئۆكرانیا و پاراستنی ئاسایشی ئۆكرانیا بدات ئه‌وا ئاماده‌ن به‌ مه‌رجه‌كانی رووسیا رازی ببن و له‌گه‌ڵ رووسیا رێكبكه‌ون . 


ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا بێهیوا بوونیه‌تی له‌ ئه‌مریكا و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناتۆ . 


بۆیه‌ پێده‌چێت ئۆكرانیا ئه‌و وڵاته‌ی تاوه‌كو ئه‌مڕۆ دووژمنی رووسیا و دۆستی رۆژئاوابوو ، هاوكێشه‌كه‌ پێچه‌وانه‌ بكاته‌وه‌ ببێته‌ دۆستی رووسیا و دوژمنی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا .

أحدث أقدم

نموذج الاتصال