پەری مەحەمەد:سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە داتاو ژمارە ڕاستی شەفافی مەلەفی نەوتی دەرخست


 

قسەکانی سەرۆکی حکومەت بە داتاو ژمارە راستی ئەوەی دەرخست کە ھیچ شتیکی شاراوە نیە لە فرۆشتنی مەلەفی نەوتدا ھەموو کەس ئەتوانیت بەدواچون بۆ ئەو ژمارەو داتایە بکات لای کۆمپانیای دیلۆیت کە وردەکاری تەواوی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم ئەوان ئامادەی دەکەن دواتر ئەوەی دەوترێت لە میدیاکان یان کەسێک دێت راستەخۆ ژمارەی ھەڵە لێ دەدات و رای گشتی پێ چەواشە دەکرێت ھەمووی قسەی گیرفانەو ھیچ راستیکی تێدا نیە.


داهاتی نەوت بەم شێوەیە خەرج دەكرێت: 

سەدا ٧ بۆ دانەوەی قەرزەکان

سەدا ٤٣ بۆ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت

سەدا ٩ بۆ كرێی گواستنەوە 

سەدا ٤١ بۆ دابینکردنی مووچە


واتا ئەگەر داهاتی مانگێكی نەوت (ملیارێك) دۆلار بێت بەم شێوەیە خەرج دەكرێت:

بۆ خەرجی كۆمپانیاكان: 430 ملیۆن دۆلار

بۆ دابینكردنی موچە: 410 ملیۆن دۆلار

بۆ دانەوەی قەرز: 70 ملیۆن دۆلار

بۆ كرێی گواستنەوە: 90 ملیۆن دۆلار

أحدث أقدم

نموذج الاتصال