پێشەوا هەورامانی:وڵامی سەرۆکی فراکسیونی کۆمەڵ دەداتەوە


 وەڵامێک بۆ سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ

ئەو پیاوەی تای دەرنەچوونی لەهەڵبژاردن بەری نادات.


سەرۆکی حکوومەت شکستی بهێنایە خەڵک لەنێوان ئێوەو حزبەکەی ئەودا ئێوەیان هەڵدەبژارد،ڕاستە دۆخی ئێمە خراپەو هەموو جۆرە فشارێک هەیە بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی، بەڵام ئەوەی لە مەسئولییەت هەڵنەهاتووەو شانی داوەتە بەر ئەم بارە قورسە سەرۆکی حکوومەت و حزبەکەیەتی نەک ئێوە .


خۆزگە ئەم هەرێمە خاوەنی ئۆپۆزسیۆنێکی پاک و خەمخۆربووایە تاوەکو ئاوێنەی حکوومەت بێت و یارمەتیدەربێت بۆ چارەسەری کێشەکانی خەڵک نەک بەنەفەسی دوژمنکارانە کاربکات ،دەبوو دەستپێشخەری و بەرنامەی هەبێت نەک کەسێکی هیچ لەبارا نەبووی قسە گەورەی هاوشێوەی ئێوە, کەئەگەر دەوڵەت و دەستوورمان هەبووایە بەشێکی زۆرتان هاوشێوەی ئەوەی لەئۆکرانیا هەیە, دەبوو بە عەمودێکەوە ببەسترێن و لەسەر پشتتان بنوسرێت ئەمانە بوونە پیاوی هەموو کەس، جگە میللەت وخاک و وڵاتی خۆیان  .


أحدث أقدم

نموذج الاتصال