سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەکات


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق دەکات

ڕۆژی چوارشەممە ٢ـی ئاداری ٢٠٢٢ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی دوایین پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوە دەستوریەکانی پێکھێنانی حکومەتی تازە و رێگە چارەکان بۆ تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی لە عێراق ئاڵوگۆركران.

ھەر لەو دیدارەدا کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و ھەوڵەکان بۆ ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق تاوتوێ کران و ئاماژە بە ڕۆلی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بارەیەوە کرا.

بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکاریەکان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تەوەری تری ئەو دیدارە بوون

أحدث أقدم

نموذج الاتصال