راپۆرتێکی ئیسرائیلی: ئیسرائیل لە ماوەی پێنج ساڵدا زیاتر لە هەزار بۆردومانی ئاسمانی لە سووریا لە دژی ئێران ئەنجامداوە

راپۆرتێکی ئیسرائیلی: ئیسرائیل لە ماوەی پێنج ساڵدا زیاتر لە هەزار بۆردومانی ئاسمانی لە سووریا لە دژی ئێران ئەنجامداوە


رۆژنامەی "جیرۆزالیم پۆست"ی ئیسرائیلی لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا زیاتر لە هەزار بۆردومانی ئاسمانییان لە سووریا ئەنجامداوە بە مەبەستی رێگرتن لە پەلهاوێشتنی ئێران و رەوانەکردنی چەکی پێشکەوتوو بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی.


رۆژنامەکە لە راپۆرتێکدا ئەوەشی زیاد کرد، "لەژێر سەرکردایەتی ئەمیکام نۆرکین، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل، 1200 ئامانج بە زیاتر لە 5500 بۆمب لە رێگەی 408 ئەرکی ئاسمانییەوە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا کراونەتە ئامانج".


بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکە، لە بەرامبەردا 239 مووشەکی بەرەو فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە میانی ئۆپەراسیۆنەکان تەقێندراون، بەڵام زۆربەی ئەم مووشەکە دژەفڕۆکانە هەڵەیان کردووە لە پێکانی ئامانجەکانیان.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال