مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ی گومرگه‌كانی سلێمانی له هه‌ولێر_ دهۆك زیاترن، نه‌وت و گاز له ئیداره‌ی جارانی سلێمانیدا بایی هه‌موو پڕۆژه‌كانی تێدایه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 31ی ئادار، مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له واڵی فه‌یسبووكی نووسیویه‌تی، دوێنێ پێنج یاریكه‌ری باله له نێوان هه‌ولێر - كۆیه به رووداوی هاتوچۆ، بوونه قوربانی و په‌ژاره‌یه‌كی قووڵیان خسته ناو وه‌رزشكاران و كوردستان، "به‌هیواشم حكوومه‌ت له‌م رووداوانه په‌ند وه‌ربگرێ و هه‌ندێك رێگه‌وبان به رێی مه‌رگ ناسراون، بیانكاته دووساید".
كوردستان وه‌ك دوو ده‌ڤه‌ری جیاوازی لێ هاتووه
مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێ، كوردستان وه‌ك دوو ده‌ڤه‌ری جیاوازی لێ هاتووه، له هه‌ولێره‌وه تا دهۆك رێیه‌كان چاك و دووسایدن. له ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان_ كۆیه‌وه تا گه‌رمیان، یه‌كساید و پڕ له چاڵ و پێچی مه‌رگن.
هه‌روه‌ها ئاشكرای ده‌كات، ژماره‌ی گومرگه‌كانی سلێمانی له هه‌ولێر_ دهۆك زیاترن. نه‌وت و گاز له ئیداره‌ی جارانی سلێمانیدا بایی هه‌موو پڕۆژه‌كانی تێدایه، بازرگانی فراوان له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا هه‌یه، كه‌چی پڕۆژه‌كان زۆربه‌یان راگیراون و مووچه دابین ناكرێ و خانه‌نشینی داماویش.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ئێواره‌ی دوێنی له ڕێی نێوان كۆیه و هه‌ولێر به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه، پێنج یاریزان بوونه قوربانی و له ماوه‌ی رابردوودا ده‌یان رووداوی هاتوچۆ له‌و سنووره روویان داوه.