یەکەم هێرشی ئۆکراینا بۆ سەر خاکی رووسیا.. دامەزراوەیەکی کۆگاکردنی سووتەمەنی کرایە ئامانج


 یەکەم هێرشی ئۆکراینا بۆ سەر خاکی رووسیا.. دامەزراوەیەکی کۆگاکردنی سووتەمەنی کرایە ئامانج


لە یەکەم هێرشی لەمجۆرە لەلایەن حکوومەتی ئۆکرایناوە بۆ سەر خاکی رووسیا، ئەمڕۆ هەینی ڤیاچیسلاڤ گلادکۆڤ، حاکمی هەرێمی بیلگۆرۆد لە رووسیا رایگەیاند، دامەزراوەیەکی کۆگاکردنی سووتەمەنی لە بیلگۆرۆد دووچاری هێرشێک بوویەوە لە لایەن هێلیکۆپتەرە سەربازییەکانی ئۆکرایناوە.


گلادکۆڤ، گوتی، دوو فڕۆکەی هێلیکۆپتەری جەنگی ئۆکراینی دوای ئەوەی بە ئاستێکی نزم سنووریان تێپەڕاند دامەزراوەیەکی کۆگاکردنی سووتەمەنییان لەو شارە بۆردومان کرد، بۆردومانەکە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە و برینداربوونی دوو کرێکار، هەروەها راگواستنەوەی هەندێ لە هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە کە نزیکن لە سنووری ئۆکرایناوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال