ئاشکرابوو شەڕەکەی ناوخۆیی لیواکەی کوسرەت ڕەسول لەسەر چی بوو؟

 



شەڕەکەی نێوخۆی لیواکەی کۆسرەت ڕەسوڵ لەسەر چی بوو ؟


دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئێوارە لە مزگەوتی (ڕەشاد موفتی) شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی کەس و کاری نزیکی کۆسرەت ڕەسول پرسەی برای فاروق جەبار بەناوی [جوتیار جەبار] بەرپرسی پێشووی نووسینگەی کۆسرەت ڕەسول بەڕێووە دەچوو، هەر لەم کاتەدا شەڕێکی سەخت لەنێوان کەسەکانی لیوای کۆسرەت ڕەسول روویدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک بریندار بوون.



جێگای پرسیارە کە شەڕەکە چۆن بووە و لەسەر چی روویداوە؟


زانیاری تەوا و ڕاست ئەوەیە کە شەڕەکە لە نێوان دوو بنەماڵەی یەکێتی بووە و هەردوو لایەن خاڵو خوارزای یەکترن کە دەکەنە برای (فاروق جەبار) و (خاڵی فاروق جەبار) ئەمە لە کاتێکدایە کە هەردوو لایەنیش لە لیوایەکی کۆسرەت ڕەسولن.


ئەوەی ڕاستیبێت کێشەکەش لەسەر پارە بووە کە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 10مانگ پێش ئێستا، تەڕەفێکیان بڕی (7) دەفتەر دۆلاری تەڕەفەکەی تریان خواردووە کە دەکاتە ماڵی خاڵوانی فاروق جەبار و پێشتریش شەڕ لە نێوانیان ڕوویداوە و برینداری لێکەوتۆتەوە بەڵام تا ئێستا چارەسەر نەکراوە .

دواتر ئەمڕۆش کاتێک بۆ بەڕێوەبردنی پرسەی برایەکی تری فاروق جەبار هاتوون، لەوێ دەبێتەوە دەمەقاڵەیان و بەرپرسی لیواکانی کۆسرەت ڕەسول (لیوا ئەیوب یوسف) لە بەرژەوەندی ماڵی فاروق جەبار تەداخولی کێشەکە دەکات و فەرمان دەدات بە پێشمەرگەکانی لیواکەی تەقەیان لێ بکەن لە ئەنجام دا لەبەردەم مزگەوتەکە دەبێتە شەڕی دەستەو یەخەیان و زیاتر لە سێ برینداری لێ دەکەوێتەوە، هەروەها خێزانی لیوا ئەیوبیش بەخۆی و پاسەوانەکانی تەقە دەکەن و بەشداربوون لە شەڕەکەدا، بەڵام بەهۆی تەداخولکردنی هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر نەهێلرا کێشەکە زیاتر تەشەنە بسەنێت و شەڕەکە ڕاگیراو بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئێمرجنسی شاری هەولێر کران .


بەپێی قسەی ئەو کەسانەی کە لەوێ بوونە و شایەتی ئەدەن ژمارەیەکی زۆری هێزەکانی کۆسرەت ڕەسول لە شوێنەکە بڵاوەیان پێکرابوو و تا ئێوارەش کە پرسەکە کۆتایی هات بەم شێوەیە بووە و هێزەکان هەڵگری چەکی سووک و مام ناوەند بوون .

أحدث أقدم

نموذج الاتصال